منداڵان لە تەمەنی چەند مانگییەوە فێری مەلەوانی دەكرێن
راھێنەرێك باسی ھۆكارەكە دەكات
K24 - ھەولێر
ئاشناكردنی منداڵان بە ئاو و فێركردنی مەلەوانی بووەتە وێستگەیەكی گرنگ و بایەخی زۆری پێدەدەرێت لای زۆر لە میسرییەكان، دایك و باوكان كە تەمەنی منداڵەكانیان چەند مانگێكە دەیانھێنە مەلەوانگە، بۆ ئەوەی فێری مەلەوانیان بكەن، ئەمەش بۆ ئەوەیە لە تەمەنی بچووكەوە ئاشنای ئاویان بكەن پێش ئەوەی ترسی ئاو لە گەورەی بەرۆكیان بگرێت، لەكاتی ھێنانی ئەو منداڵانە بۆ مەلەوانگە لەلایەن راھێنەری تایبەت لەسەر جوڵە و ھەناسەدان رادەھێندرێن.