ئه‌مریكا شه‌ڕی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ دەكات
وەزیری بەرگری ئەمریكا دێتە توركیا
K24 - ھەولێر
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، بڕیاره جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه 23 ئاب سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا كۆببێته‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌شی شه‌ڕی توركیا له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌یه) دەبێت.
له‌و سه‌ردانه‌یدا ماتیس له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه و نورەدهین چانیكلی كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ماتیس هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی ئاینده‌ی سووریاشه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن.