"ئه‌وروپا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه له ده‌ستچووه"
حاخامی گه‌وره‌ی جووه‌كانی بارسێلۆنا داوا له جووه‌كان ده‌كات به‌ره‌و ئیسرائیل بڕۆن
K24 - هه‌ولێر:
حاخامی گه‌وره‌ی جووه‌كان له بارسیلۆنا، داوا له جووه‌كان ده‌كات به‌ره‌و ئیسرائیل برۆن، هۆشداری داوه‌و ده‌ڵێت "ئه‌وروپا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه له ده‌ستچووه".
ئه‌و لێدوانانه‌ی حاخامی گه‌وره جووه‌كان، پاش 24 كاتژمیر له توندوتیژی و هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بوو، كه بووه هۆی كوژرانی 13 كه‌س و برینداربوونی 100 كه‌سی دیكه.
له‌وباره‌یه‌وه "مائیر بار هین" حاخامی گه‌وره‌ی جووه‌كانی بارسیلۆنا داوای له جووه‌كان كردووه بگوازنه‌وه بۆ ئیسرائیل و له ده‌ست تیرۆر هه‌ڵبێن" و گوتووه‌یتی "وانه‌زانن تا هه‌تایه لێره ده‌مێننه‌وه و هانیداون تا له ئیسرائیل موڵك بكڕن".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی JTA یه‌هوودی گوتوویه‌تی "ئه‌م شوێنه له ده‌ستچوو، هه‌ڵه‌ی جووه‌كانی جه‌زائیر و ڤه‌نزویلا دووباره ناكه‌ینه‌وه، تا زوو بڕۆین دره‌نگه، ئه‌وروپا تازه له ده‌ستچوو".
به‌ڵام یه‌كێتی كۆمه‌ڵگای جووه‌كان له ئیسپانیا هاوڕای " بار هین" نیین و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن "جووه‌كانی ئیسپانیا متمانه‌یان به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، ئه‌و ده‌زگایانه‌ی هه‌موو رۆژێك كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ریگه له توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان بگرن، كه ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌و ئازار دووچای شاره‌كانمانت بكه‌ن".