كه‌ركووك.. ئه‌و بانده‌ى به قاچاخ له حهويجهوه خه‌ڵكيان ده‌برده كه‌ركووك ده‌ستگيركران
له به‌رامبه‌ر پاره‌دا كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعشيان له حهويجهوه به قاچاخ ده‌گواسته‌وه بۆ كه‌ركووك
K24 – كه‌ركووك:
ئاسايشى كه‌ركووك رايگه‌ياند، باندێكيان ده‌ستگيركردووه، كه له به‌رامبه‌ر پاره‌دا كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعشيان له حهويجهوه به قاچاخ ده‌گواسته‌وه بۆ كه‌ركووك.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه هاتووه: دوای کۆکردنەوەی زانیاری بە دواداچوونی ورد ھێزەکانمان توانیان لە ھەڵمەتێکدا لە شارۆچکەی داقوق باندێک دەستگیربکەن کە لە 3 کەس پێکھاتبوون بە ناوەکانی (أ.ف.م) به نەتەوە تورکمان و (م.ھ.ع) بە نەتەوە عەرەب و (ج.م.ع) بە نەتەوە عەرەب و هه‌ر سێكيان خەڵکی شارۆچکەی (دووز)ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئەم باندە کاریان دەربازکردنی کەس وکاری چەکدارانی داعش بوو لە بەرامبەر پارەیەکی زۆر له سنوورى شارۆچکەی (حەویجە) وە بۆ ناو شاری کەرکووک بە شێوەی قاچاغ و به ناسنامەی ساختە.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئەم باندە لە کاتێکدا دەستگیرکران کە بە نیازبوون ژنێک بە ناوی (ص.ي.گ) دەربازی شاری کەرکووک بکەن لە ژێر کوشنی ئۆتومبیلەکەیان حەشاریان دابوو، ژنی ناوبراو ماوەی سێ ساڵە لە (حەویجە) چەکداری داعش بووه له (حوسبە) کاری کردووە ئێستاش کوڕێکی تیرۆریستی (داعش)ە لە حەویجە.
سه‌باره‌ت به ورده‌كارييه‌كانى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به بانده‌كه‌وه، ئاسايشى كه‌ركووك روونيكردووه‌ته‌وه، ئەو باندە تا ئێستا بە ناسنامەی ساختەوە چەندین جاری دیکە کەس و کاری تیرۆریستانی داعشيان هێناوەتە ناو شاری کەرکووک و لە بازگەکان دەربازیان کردووە.
.jpg)