لەمەودوا قوتابیانی كەركووك لە زانكۆی مووسڵ ناخوێنن
وەزارەتی خوێندنی باڵا رەزامەندی دەربڕی
K24 - ھەولێر
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رەزامەندی داوە، كە لەمەودوا قوتابیانی كەركووك لە زانكۆ مووسڵ نەخوێنن، ئەوانەشی كە ئێستا لەو زانكۆیە دەخوێنن بگوازرێنەوە زانكۆی كەركووك یان زانكۆكانی دیكەی كوردستان.
شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری كورد لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: "دوای ئازادکردنی مووسڵ و بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە گواستنەوەی زانکۆی مووسڵ بۆ ناو شاری مووسڵ دوای هەوڵ کۆشمان لەماوەی رابردوو دواجار عەبدولرەزاق عيسا، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بەڵێنیدا بە گواستنەوەی سەرجەم قوتابیانی پارێزگای کەرکووك بۆ زانکۆی کەرکووك، ئەگەر هەر قوتابییەکیش بەشەکەی یان کۆلێژەکەی لەکەرکووك نەبوو بگوازرێنەوە سەر زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هیچ قوتابییەکمان بۆ خوێندنی (2017-2018) نەچن بۆ پارێزگای مووسڵ".


