ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی نێوان توركیا و ئێران دژی په‌كه‌كه له ئارادایه
سه‌رۆككۆماری توركیا: توركیا و ئێران ده‌رباره‌ی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش دژی په‌كه‌كه گفتوگۆیان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/8/2017 به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و شانشینی ئوردن به‌رێبكه‌وێت رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش دژی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ئه‌نجام بده‌ین".
له میانی قسه‌كانیدا، سه‌رۆككۆماری توركیا گوتوویه‌تی "ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كه له توانایدایه كارا و كاریگه‌ر بێت و له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا به هاوبه‌شی به‌ریوه بچێت".
سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "له‌وباره‌یه‌وه هه‌ر دوو وڵات گفتوگۆیان كردووه، تا له دژی په‌كه‌كه ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، چۆنكه وه‌ك چۆن په‌كه‌كه بۆ ئێمه بووه‌ته كێشه، پژاكیش بۆ ئیران هه‌مان كێشه‌ی درووستكردووه".
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا پاش سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندێكی سه‌ربازی ئێرانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، له نێویاندا سوپاسالاری ئێرانی، جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د حسێن باقری، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی هاوبه‌شی نێوانیان، له‌وانه فراوانكردنی هاوكاریی سه‌ربازی چووبوونه ئه‌نقه‌ره.