قوربانییه‌كی دیكه‌ی ده‌ستی گواردیۆلا له ئه‌نتالیا سپۆر گیرسایه‌وه
نه‌سری ده‌بێته یاریزانی ساموێل ئیتۆ

نه‌سری یه‌كێكی دیكه له قوربانیانی ده‌ستی پێپ گواردیۆلا له مانچێسته‌ر سیتی و ئه‌م یاریزانه فره‌نسه به گرێبه‌ستێكی فه‌رمی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ئه‌نتالیا سپۆری توركی كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 ئابی 2017، یانه‌ی ئانتالیا سپۆر به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی سه‌میر نه‌سری راگه‌یاند.
له‌گه‌ڵ هاتنی پێپ گواردیۆلا بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، نه‌هامه‌تی رووی له سه‌میر نه‌سری كرد، بۆیه نه‌سری به ناچاری به خواستن روویكرده سێڤییای ئیسپانیا.
گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه توركیه‌كه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ ده‌بێت، به‌مه‌ش نه‌سری بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌رایه‌تی ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی یاری ده‌كات كه له ئێستادا ئیداره‌ی یانه‌كه ئه‌ركی راهێنانی ئانتالیا سپۆری راده‌ستی هێرشبه‌ره كامیرۆنییه‌كه كردووه كه ساڵانێكه وه‌ك یاریزان له‌و یانه‌یه یاری كردووه.
سه‌میر نه‌سری ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له یانه‌ی مارسیلیا ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2008 روویكرده ئارسێناڵ، به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه سه‌رنجی مانچێسته‌ر سیتی راكیشا و به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها درێسی شینپۆشه‌كانی پۆشی.