كۆرياى باكوور: ههڵگيرسانى شه‌ڕ له ئان و ساتدايه
ئه‌مريكا و كۆرياى باشوور سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى مانۆڕى سهربازيين
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى كۆرياى باكوور له مۆسكۆ رايگه‌ياند، هيچ ده‌سته‌به‌رێك بۆ ههڵگيرسانى شه‌ڕ له نيمچه دوورگه‌ى كۆريا نييه.
له ئێستادا ئه‌مريكا و كۆرياى باشوور سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى مانۆڕى سهربازيين و كۆرياى باكووريش دژى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌مريكايه له نيمچه دوورگه‌ى كۆريادا.
زين جون خوب، باڵيۆزى كۆرياى باكوور له مۆسكۆ به ئاژانسى نۆڤۆستى رووسى راگه‌ياند، هيچ كه‌سێك ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه ناكات، ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازييه‌ى ئه‌مريكا و كۆرياى باشوور سه‌رنه‌كێشێت بۆ ههڵگيرسانى شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
گوتيشى: ئێمه ده‌زانين، ئامانجى ئه‌و مانۆرانه له‌ناوبردنى كۆرياى باكوور و توانا مووشهكييهكانييهتى.
مانۆڕه هاوبه‌شه‌كه‌ى سيئۆل و واشنتن 10 رۆژ ده‌خايه‌نێت و 50 هه‌زار سه‌ربازى كۆرياى باشوور و 17 هه‌زار و 500 سه‌ربازى ئه‌مريكا تێيدا به‌شدارن.