به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی كۆشكی سپی داخرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بوونی جانتایه‌كى گوماناوی له نزیك كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا داخرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كارمه‌ندانی ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی، فه‌رمانبه‌رانی ناو كۆشكی سپییان ئاگاداركردووه‌ته‌وه بچنه‌وه ناو باڵه‌خانه‌كه.
ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی رایانگه‌یاندووه، له نزیك كۆشكی سپی جانتایه‌كی گوماناوی جێهێڵدراوه.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان كۆشكی سپیان داخستووه و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ جانتاكه بكه‌ن و له راستی و درووستی گومانه‌كان دڵنیا ببنه‌وه.