تره‌مپ: كیم جۆنگ ئون ده‌ستی به رێزگرتنمان كردووه
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێیوایه كه كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌ستیكردووه به رێزگرتنی ئه‌مریكا و ده‌رباره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن گه‌شبینییه‌كی پێوه دیار بووه.
تره‌مپ له میانی وتارێكدا كه له كۆنگره‌ی لایه‌نگرانی له شاری فینیكسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ئێواره‌ی سێ شه‌ممه پێشكه‌شی كردوووه ده‌ڵێت "رێز له راستییه‌كانی ده‌گرم، ده‌ستی به رێزگرتنمان كردووه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی "زۆر روون نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره شتێكی پۆزه‌تیڤ له‌و هه‌نگاوه بكه‌وێته‌وه".
لای خۆیه‌وه ریكس تیلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشتر گوتبووی "واشنتن له‌و دان به خۆداگرتنهی كۆریای باكوور له‌م دواییانه‌دا رازییه و به دووریشی نه‌زانیوه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا گفتوگۆ ده‌ستپێبكه‌ن".