"كریستیانۆ پێش داخستنی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت"
مانچێسته‌ر یونایتد بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بڕیوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆی له ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه رۆناڵدۆ له سزای سڕكردنه‌كه‌ی و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسپانیا بێزار بووه و ده‌یه‌وێت خۆی به رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی خۆی له‌م كێشانه رزگار بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23 ئابی 2017، رۆژنامه‌ی EL Paisـی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ له سزایه‌كه‌ی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بێزار بووه و سزای سڕكردنه‌كه‌ی بۆ 5 یاری زایاتری توڕه كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ بڕیاریداوه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه كه ته‌نیا یه‌ك هه‌فته‌ی له‌به‌رده‌مه له ریال مه‌درید جیا بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی "101 Great Gull"ـى بريتانيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه مانچێسته‌ر يونايتد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى كريستيانۆ هاتۆته سه‌رهێڵ، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، كه ئيداره‌ى يانه‌ى شه‌يتانه سووره‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ى كريستيانۆ هه‌نگاوێكى دڵخۆشكه‌ريان هاويشتووه.
له سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵ، رۆژنامه‌ی Apollaـی پورتوگالی به ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند، له ئێستاشدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه كریستیانۆ به‌هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ دادگای ئیسپانیا كه به‌خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كراوه له‌گه‌ڵ سزا قورسه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بڕیاری رۆیشتنی له یانه‌ی شایانه داوه.