به‌ فه‌رمی، گریزمان ـیش به‌ ده‌ردی كریستیانۆ چوو

گریزمانیش باجی هه‌ڵه‌كانی خۆی دا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌فه‌رمی ئه‌نتوان گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی بۆ دوو یاری سڕ كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 23 ئابی 2017، لێژنه‌ی ته‌مبێكردن له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپنیا، گریزمانی هێرشبه‌ری فر‌ه‌‌نسی و یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌ یاری یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر گیرۆنا دوای كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ كارتی سوور سووكایه‌تی به‌ ناوبژیوان كردووه‌ و ناوبژیوانه‌كه‌ش له‌ راپۆرته‌كه‌یدا باسی كردووه‌.

یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 10 رۆژی له‌به‌رده‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تانه‌ له‌ دژی بریاری سزادانی گریزمان بدات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سڕكرانی سێرخیۆ رامۆسی سه‌ركرده‌ی ریال مه‌درید بۆ یه‌ك یاری به‌هۆی كارته‌ سووره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا دووپات كرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆش به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به‌ ناوبژیوان بۆ 5 یاری سڕ كراوه‌.

Fly Erbil Advertisment