خانمه رۆژنامه‌وانێكی سویدی به سه‌ربڕاوی ده‌دۆزرێته‌وه
هه‌ر دوو ده‌ست و قاچه‌كانیشی بڕاون
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی دانیمارك رایگه‌یاند، له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته، جه‌سته‌یه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه، كه سه‌ر و هه‌ر چوار په‌لی بڕاوه و له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتووه، خانمه رۆژنامه‌وانی سویدی، كیم وۆڵه.
پۆلیسی دانیمارك راشیگه‌یاندووه، له پشكنینی دی ئێن ئه‌ی ده‌ركه‌وتووه، جه‌سته‌كه‌ی هی ئه‌و خانمه رۆژنامه‌وانه سویدیهیه كه پێشتر بێسه‌ر و شوێن بووه.
به گوێره‌ی میدیاكانیش، دوایین ده‌ركه‌وتنی ئه‌و رۆژنامه‌وانه، له‌سه‌ر ژێرده‌ریاییه‌ك بووه، له رۆژی 10ی ئابی ئه‌مساڵ، كه له‌گه‌ڵ پیته‌ر ماسنی داهێنه‌ر، نیازی ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی ده‌ریاییان هه‌بووه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ونبوونی ئه‌و رۆژنامه‌وانه، ماسن هه‌واڵی پۆلیسی داوه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش، ژێر ده‌ریاییه‌كه‌ی نقوومی ژێر ئاو كردووه، كه كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 40 تۆن ده‌بێت.
دواتر پۆلیس تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی داوه‌ته پاڵ ماسن، به‌ڵام ئه‌و داهێنه‌ره ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند، كیم وۆڵ به سه‌لامه‌تی له نزیك كۆپنهاگن دابه‌زیوه، دواتریش گوته‌كانی خۆی ده‌گۆڕێت و گوتی: "وۆڵ له رووداوێكدا گیانی له ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌م خسته ناو ئاو".

به گوێره‌ی لێدوانه فه‌رمییه‌كانی پۆلیس، جه‌سته‌ی ئه‌و خانمه رۆژنامه‌وانه، به پارچه ئاسنێكی قورس به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به نقووم بوونی دڵنیابێت، هاوكات جه‌سته‌كه‌شی شێواوه.
له پشكنینه‌كانیشدا، شوێنه‌واری خوێنی رۆژنامه‌وانه‌كه، به‌سه‌ر ژێرده‌ریاییه‌كه‌وه دیاره، له ئێستاشدا پۆلیس، به دوای پارچه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و خانمه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
كیم وۆڵ، ته‌مه‌ن 30 ساڵ، نووسینه‌كانی له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، وه‌كو گاردیانی به‌ریتانی، نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی و چاینا مۆرنینگ پۆستی چینی بڵاوده‌كرده‌وه، دوایین نووسینیشی له باره‌ی ژێرده‌ریاییه‌كی درووستكراوی لۆكاڵییه به‌ناوی نوتێلیس، له‌لایه‌ن پیته‌ر ماسنی داهێنه‌ره‌وه درووستكراوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، رۆژی 11ی ئاب ونبوونی ئه‌و خانمه رۆژنامه‌وانه به پۆلیس راگه‌یاندراوه و دوای نزیكه‌ی 10 رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی به شێواوی، له‌لایه‌ن پایسكلسوارێكهوه له نزیكی كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداوی كۆی دانیمارك دۆزرایه‌وه.
پۆلیسیش رایگه‌یاند، له پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه، سه‌ر و ده‌ست و قاچه‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌وانه، به ئه‌نقه‌ست بڕاون و لێكراونه‌ته‌وه.