عێراق یه‌كه‌می جیهانه
له كۆی گه‌ره‌ترین 11 ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی 9 یان له عێراق بووه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی میریلاندی ئه‌مریكی، ساڵی 2016 108 ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی تیرۆریستی روویداوه‌و 87% ئه‌و ته‌قینه‌وانه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و باشووری ئاسیا بووه".
له زانیارییه‌كانی ناو توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ناوچه‌كانی رۆژهةڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له كۆی 11 كرده‌ی تیرۆریستدا، 10 كرده‌وه‌یان خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه بوون و عێراق پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه و خاوه‌نی 9 خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان".
توێژینه‌وه‌ی زانكۆ ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به ژماره‌ی قوربانیانی مانگی ته‌مووزی ساڵی 2016 ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا كردووه، كه به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له ناوه‌ندێكی بازرگانیدا، بووه هۆی كوژرانی 382 كوژراو.
تویژینه‌وه‌كه باسی ئه‌وه‌یشی كردووه كه "ساڵی 2016 له جیهاندا زیاتر له 13400 كرده‌وه‌ی تیرۆریستی روویداوه‌و به‌هۆیانه‌وه زیاتر له 34 هه‌زار كه‌سی سڤیل كوژراون".
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانه‌وه له ساڵی 2016 دا 11600 كه كوژراون.