به وێنه... ریال مه‌درید ته‌نیا گرێبه‌ستی 6 یاریزانی یانه‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه
ناوی كریستیانۆ له لیسته‌كه‌دا نییه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا گرێبه‌ستی 6 یاریزانی یانه‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه، ناوی كریستیانۆش نابیندرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 24 ئابی 2017، پێگه‌ی Daily Mirrorـی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید به فه‌رمی له هه‌فته‌ی داهاتوو گرێبه‌ستی 6 یاریزانی یانه‌كه‌ی درێژ ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فره‌نسی ده‌ستپێده‌كات كه ئێستا نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 1 ملیار یۆرۆیه، بێنزێما گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2019 كۆتایی دێت، به‌ڵام ریال مه‌درید له پێناو پارێزگاریكردنی ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژتر بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مارسێلۆ، كارڤاخاڵ، ڤاران، ئاسێنسیۆ و ئیسكۆ له ریزی ئه‌و 6 یاریزانه‌ن كه ریال مه‌درید به نیازه گرێبه‌سته‌كانیان درێژ بكاته‌وه.
