شارلى ئیبدۆ به كاریكاتێرێك توانج له ئایینی ئیسلام ده‌دات
موسڵمانان تووڕه ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی كاریكاتێری فه‌ره‌نسی "شارلی ئیبدۆ"، دوای هێرشه‌كانی بارسێلۆنای ئیسپانیا، كاركاتێرێكی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه توانجه له ئایینی ئیسلام.
شارلى ئیبدۆ له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن توندڕه‌وانه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر، ئه‌مجاره كاریكاتێرێكی له باره‌ی هێرشه‌كانی بارسێلۆنا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بریتییه له وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی ڤانی سپی و دوو ته‌رمیش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه كه‌وتوون، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كه كه به ئۆتۆمبێل ئه‌نجام دراوه.
نووسینێكیش له‌سه‌ر كاریكاتێره‌كه نووسراوه و ده‌ڵێت: "ئیسلام ئایینی ئاشتییه... تا هه‌تایه".
له هێرشه‌كه‌ی بارسێلۆنا و شارۆچكه‌ی كامبرلێس، نزیكه‌ی 15 كه‌س كوژران و سه‌د كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، دواتریش رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كان راگه‌یاند.
ره‌خنه‌گرانی رۆژنامه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می شارلی ئیبدۆ، ئایینێكی به ناشیرین نيشانداوه، كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و نیو خه‌ڵك له جیهان باوه‌ڕی پێهێناوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێره له رۆژنامه‌كه، مشتومڕی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و په‌رله‌مانتارێكی دیاری پارتی سۆشیال و وه‌زیری پێشوو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "وێنه‌كه زۆر مه‌ترسیداره.. كاتێك ده‌بیته رۆژنامه‌نووس، پێویسته خۆت كۆنتڕۆڵ بكه‌ی، چونكه ئه‌و جۆره كارانه، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی دیكه‌وه به‌كارده‌هێنرێت و ده‌قۆزرێنه‌وه".
لوران سۆریسۆ، سه‌رنووسه‌ری "شاری ئیبدۆ" روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی بڕیار به‌ده‌ستن، به‌هۆی ئه‌و موسڵمانانه‌ی رێز له یاساكان ده‌گرن، خۆیان له پرسیاری سه‌خت له باره‌ی ئیسلام لاده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گفتوگۆ و پرسیاره‌كان له باره‌ی ئایینه‌كانه، به‌تایبه‌تیش ئایینی ئیسلام، كه له‌و جۆره هێرشانه به ته‌واوه‌تی ونبووه.
له ساڵی 2015، دوو برا، كه هاوسۆزی خۆیان بۆ رێكخراوی قاعیده راگه‌یاند، هێرشیان كرده سه‌ر رۆژنامه‌كه و 12 كه‌سیان كوشت، كه ژماره‌یه‌كیان كاریكاتێریستی رۆژنامه‌كه بوون، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێك بوو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، محه‌مه‌د دروودی خوای لێبێت.