داعش له ته‌له‌عفه‌ر توانای به‌رگریی نه‌ماوه
هێڵی به‌رگریی داعش داڕووخاوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رگری چه‌كدارانی داعش له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ههرهسیهێناوهو هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاره كۆنهكهكه و قه‌ڵاكه‌ی پێشڕه‌ویان كردووه‌و ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی عێراق، گهڕهكانی ره‌بیع و قادسیه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش، له رۆژی شه‌شه‌می ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا، یه‌كه‌كانی هێزی ده‌سته‌بژێر، كۆنترۆڵی گه‌ڕه‌كه‌كانی (نه‌دا، ته‌لیعه، عروبه، نه‌سر و سه‌عد) یان له باكووری شاره‌كه كردووه. به گوێره‌ی نوێترین نه‌خشه‌ی جه‌نگه‌كه، كه دوێنێ ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا نزیكه‌ی 3 به‌شی شاره‌كه كۆنترۆڵكراوهتهوه و ئێستا چه‌كدارانی داعش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌دا مۆڵیانخواردووه".
فه‌ریق روكن، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی "هاتین ته‌له‌عفه‌ر" رایگه‌یاندووه "هێزه‌كانی دژه تیرۆر گه‌مارۆی گه‌ڕه‌كی قهڵایانداوه كه دواین ناوچه‌یه به‌رپرسیاریه‌تی رزگاركردنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دژه تیرۆر له باشووری شاره‌كه. پۆلیسی فیدراڵی عێراقش كه به‌شداریی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان كردووه، لای خۆیانه‌وه گه‌ڕه‌كی سه‌عد و قادسهیهیان له باكووری رۆژئاوای ته‌له‌عفه‌ریان به ته‌واوی كۆنترۆڵكردووهتهوهو ئه‌ركه‌كه‌یان له جه‌نگه‌كه‌دا كۆتاییهاتووه".
هێزه‌كانی عێراق و میلیشیا چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان شیعه‌كانی عێراقن، له سێ قۆڵه‌وه به هاوكاری هێزه ئاسمانییه‌كان به‌ره‌و دواین مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش، له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه. له باشووره‌وه دژه تیرۆر و له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه هێزه‌كانی سوپا و چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و له رۆژئاوایشه‌وه هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی جه‌نگه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی هێزه‌كانی عێراق، پێشبینی ده‌كه‌ن، جه‌نگه‌كه زۆر درێژه نه‌كێشێت و به‌شێكیان پێیانوایه تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو،له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا، ته‌وای ناوچه‌كه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن".
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 20/8/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له وتاریكدا ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاند.
شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین قه‌زاكانی پاریزگای نه‌ینه‌وا و نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه و له سنووری سووریاوه نزیكه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی تیدا ده‌ژی.
چه‌كدارانی داعش له رۆژی 15/6/2014 شارۆچكه‌كه‌یان داگیركردووه و زیاتر له 3 ساڵه ده‌ستیان به سه‌رداگرتووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه بوو كه سوپای عێراق له‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌ی كرد و بوونه هۆی درووستبوونی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره و كوژران و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س.