ژنێكی به ته‌مه‌ن له‌سه‌ر پشتی گو‌ێدرێژێك سه‌ما ده‌كات
ده‌ستی به هیچ شتێكه‌وه نه‌گرتووه‌و به پێوه وه‌ستاوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌مای ژنێكی به ته‌مه‌ن له‌سه‌ر پشتی گوێدریژێك، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی چالاكوانان و به شێوه‌یه‌كی فراوان بلاویانكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ژنه به ته‌مه‌نه به پێوه له‌سه‌ر پشتی گویدریژهكه راوه‌ستاوه‌و بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست به هیچ شتیكه‌وه بگریت، سه‌ما ده‌كات و تا ئیستا زیاتر له 350 هه‌زار كه‌س ته‌ماشای ڤیدیۆكه‌یان كردووه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌ویت كه خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌وروبه‌ری وه‌ستاون و به‌رامبه‌ر به‌و نمایشه پاره‌ش ده‌ده‌نه ژنه به ته‌مه‌نه‌كه.