گه‌نجێك جلێكی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان درووست ده‌كات
چه‌ندین جۆر چه‌ك له‌و جله تایبه‌ته به‌ستراوه
K24 - هه‌ولێر:
شیام چاوراسیا، خه‌ڵكی شاری فاراناسی باكووری هیندستانه و توانیوویه‌تی جلێكی تایبه‌ت به شه‌ڕكردن به ده‌ستی خۆی درووستبكات و بیخاته به‌رده‌ستی سوپای هیندستان، تا توانای خۆیانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر پێ زیاد بكه‌ن.
ئه‌و گه‌نجه هیندیه‌ی جله سه‌ربازییه‌كه‌ی درووستكردووه ده‌ڵێت : "فیلمی (پیاوی ئاسنین) سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌ی درووستكردنی ئه‌و جله بووه كه "تۆنی ستارك" كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه له‌بری ده‌كات".
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و جله‌ی چاوراسیا درووستیكردووه، چه‌ندین جۆر چه‌كیشی لێ به‌ستووه‌و ده‌توانێت ته‌قه بكات و به قسه‌ی خۆی له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌دا رۆڵیكی باشی ده‌بێت و چه‌كێكی كاریگه‌ره بۆ پاراستنی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان.
جله‌كه به كانزای تایبه‌ت درووستكراوه و چاوراسیا تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه.