به‌هۆی لافاوه‌وه 514 كه‌س له هیندستان گیانییان له‌ده‌ستدا
به هه‌زاران كه‌سیش ئاواره و بێ ماڵ بوون
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له ویلایه‌تی بیهاری هیندستان 514 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
هاوكات به هۆی لافاوه‌كه‌وه, دانیشتووانی ویلایه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هیندستان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و وه‌ك ئاواره به‌ره‌و شوێنی دیكه رایانكردووه.
به‌رپرسانی حكومه‌ت چه‌ندین كه‌مپیان له ویلایه‌ته‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی هیندستان بۆ پێشوازیكردن له ئاواره‌كان دروستكردووه و زیانێكی زۆر به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵیش كه‌وتووه.
به هۆی بارانی وه‌رزییه‌وه، له به‌شی زۆری وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا, ساڵانه له نێوان مانگی حوزه‌یران تاوه‌كو ئهیلوول ئاستی ئاو به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی دروست بوونی لافاو و رۆچوونی زه‌وی.