گۆشتی وشتر خواستێكی زۆری هاووڵاتییانی لهسهره
سوودی تهندرووستی زۆره
K24 - ههولێر:
بەمەبەستی ناساندن گۆشتی وشتر بەھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ماوەی زیاتر لەساڵێکە قەسابەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی وشتر ھاوردەی ھەرێم دەکەن، ئەوەش وایکردووە گۆشتی وشتر خواستی زۆری لەسەر بێت و رۆژانە ھاووڵاتیان ھاوشێوەی گۆشتی ئاژەڵەکانی دیکە بیکڕن.
پزیشکانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەدەن کە گۆشتی وشتر سوودی زۆری ھەیە لەچاو گۆشتی ئاژەڵەکانی دیکە.