ھێزێكی ئه‌مریكی له ئاسمانه‌وه دابه‌زینه سه‌ر داعشه‌كان
له ده‌وروبه‌ری دێرلزوور ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش و خێزانه‌كانیان بردوون
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئێواره‌ی دوێنێ، له ئاسمانه‌وه دابه‌زیونه‌ته ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای گونده‌واری دێرلزووری سووری و هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه كه چه‌ند ئه‌ندامێكی داعشیان بردووه.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان ده‌ڵێن "ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر پێنجی ئێواره بووه‌و سێ هێلیكۆپته‌ر هاتوونه‌ته ناوچه‌كانی ئه‌لسوح له باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ئه‌لمسرب كه 10 كیلۆمه‌تر له رێگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی دووره".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه "له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشیان بردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، پێش چه‌ند رۆژێكیش له باشووری مونجه‌م ملحی گونده‌واری دێرلزووری رۆژئاوا، به فرۆكه دابه‌زیون و توانیویانه دوو ئه‌ندامی رێكخراوی داعش و خێزانه‌كانیان ببه‌ن وڵاتینامه‌ی ئه‌وروپییان هه‌بووه".