داعش نەینەوای لە دەستدا

عەبادی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

حەیدەر عەبای، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، سەركەوتنی یەكجاری بەسەر داعش لە تەواوی پارێزگای نەینەوا راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا عەبادی رایگەیاند، ھێزەكانی عێراق تەواوی پارێزگای نەینەوایان كۆنترۆڵكردەوە.

دوای ئەوەی ھێزەكانی عێراق توانیان لە ماوەی حەوت رۆژدا قەزای تەلەعفەر كۆنترۆڵ بكەنەوە، ئەمڕۆ ناحییەی عیازییەیان لە دەستی داعش رزگار كردو كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی پارێزگای نەینەوا راگەیەندرا.

رۆژی 20/8/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، له‌ وتاریكدا ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاند، رۆژی 27 ئەم مانگە تەواوی تەلەعفەر رزگاركرا و ھێرشی فراوانیان بۆسەر عیازییە دەستپێكرد.

شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین قه‌زاكانی پاریزگای نه‌ینه‌وا و نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه‌ و له‌ سنووری سووریاوه‌ نزیكه‌ و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی تیدا ده‌ژی.

چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژی 15/6/2014 شارۆچكه‌كه‌یان داگیركردووه‌ و زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ ده‌ستیان به‌ سه‌رداگرتووه‌، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ بوو كه‌ سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ پاشه‌كشه‌ی كرد و بوونه‌ هۆی درووستبوونی ئه‌و ره‌وشه‌ ناله‌باره‌ و كوژران و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س.