"به‌غداديى ماوه"
خۆى له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و سووريا حه‌شار داوه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يه‌كى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش له عێراق و سووريا رايگه‌ياند، خه‌ليفه‌ى داعش، ئه‌بو به‌كر به‌غدادى هێشتا ماوه و خۆى له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و سووريا حه‌شار داوه.
ستيڤن تاونسند، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: سه‌ركرده‌ى داعش ئه‌بو به‌كر به‌غدادى ماوه و گومانده‌كرێت له ناوچه‌كانى دۆڵى فورات خۆى حه‌شار دابێت و ئێمه به‌رده‌وام به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێين.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، دوێنێ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، پارێزگاى مووسڵ به قه‌زاى تهلهعفهريشهوه به ته‌واوى رزگار كراوه.
تاونسند له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌ى گوتيشى: هه‌ر كاتێك شوێنپێمان دۆزييه‌وه ئێمه هه‌وڵى كوشتنى ده‌ده‌ين، ره‌نگه پێويست به‌وه نه‌كات هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌ينه‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگيركردنى.
روونيشيكرده‌وه، دوايين حه‌شارگه‌ى داعش ناوچه‌كانى دۆڵى فوراتى ناوهڕسته كه ده‌كه‌وێته نێوان شارۆچكه‌ى قائيمى خۆرئاواى عێراق و دێرزوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا.
پێشتر رووسيا له 22ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوودا رايگه‌ياندبوو، ئه‌بو به‌كر به‌غدادى له ئاكامى بۆردومانێكى فڕۆكه‌كانى رووسيا له ره‌ققه كوژراوه.