پێش بكرێتە قوربانی كەسێكی كوشت

لە كاتی سەر بڕینی ھێرش دەكاتە سەر خاوەنەكەی

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرا كرد، لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵێك ھێرشی كردە سەر خاوەنەكەی بەوھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

وەك نەریتێكی ئاینی ساڵانە ژمارەیەكی زۆری ئاژەڵ لە وڵاتە ئیسلامییەكان سەردەبڕێن، لە كوردستانیش چەندین ئاژەڵ سەردەبڕێن.

سەبارەت بە رووداوەكانی دیكە لە جەژنی قوربان تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەشاری سلێمانی، 168 كەس لە نەخۆشخانەی خەوێندراون كە زۆرینەیان بەهۆی حاڵەتی سكچوونەوە بووە.

بەپێی ئەو ئامارە لە رۆژی یەكەمی جەژندا 530 حاڵەتی برینداربوون بە رووداوی هاتووچۆ و  15 برینداری كەوتن و كەوتنە خوارەوەو 13 برینداری شەڕو پێكدادان و شەڕە چەقۆ و 3 حاڵەتی برینداربوون بە فیشەك و یەك حاڵەتی رووداوی جیا هەبووە.

ھەر بە گوێرەی ئامارەكە،  6 كەس بەڕووداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە، لەكۆی حاڵەتی گیان لەدەستدانەكان یەك حاڵەتیان بەهۆی ئەنجامدانی قوربانییەوە بوە كە كەسەكە بەهۆی هێرشی ئاژەڵەكەوە گیانی لەدەستداوە.