توركیا لە ھاوپەیمانەكانی نیگەرانە

ئەم بابەتە توركیا نیگەران دەكات

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگری توركیا ئاشكرای دەكات ئەمریكا زیاتر لە ھەزار بارھەڵگری چەك و تەقەمەنی بۆ ھێزەكانی سووریا دیموكرات ناردون و ئەوان ئەمە وەك پڕ چەك كردنی پەكەكە دەبینن.

نورەدین چانیكلی، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا ئەمریكا زیاتر لە ھەزار بارھەڵگری چەك و تەقەمەنی و زریپۆشی بۆ یەپەگە ناردوون، ھاوپەیمانمان كە ئەمریكایە دەڵێت ئەو ھاوكارییانە بۆ شەڕی تیرۆرن، بەڵام ئەگەر بۆ شەڕی تیرۆر بێت 80 بۆ 90 بارھەڵگر بەشدەكەن، كەچی ھەزار بارھەڵگر بەشی سوپایەكی 50 ھەزار كەسی دەكات.

وەزیری بەرگری توركیا دەشڵێت، بەشێك لە وڵاتانی ھاوپەیمانمان چەك بەوان نافرۆشن لە كاتێكدا دەیدەن بەو گروپانەی توركیا دەكەنە ئامانج.