272 داعشی بیانی له خێوهتگهیهكدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
له ته‌له‌عفه‌ر خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/9/2017 رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی عێراق 272 چه‌كداری داعشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، پاش ئه‌وه‌ی له‌میانی جه‌نگی رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌ر و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆیان راده‌ستی هیزه‌كانی عێراقی كردبوو".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه: "ئێستا هێزه‌كانی عێراق، 272 ئه‌ندامی داعش، كه هه‌موویان بیانیین، له ناو خێوهتگهیهكدا له شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیلی باشووری مووسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كردووه".
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه ”چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای كۆتایی هاتنی پشووی جه‌ژنی قوربان، ئه‌و داعشه بیانیانه بگوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و داعشه بیانیانه هه‌ڵگری وڵاتینامه‌ی (چیچانی، ئه‌فغانی، رووسی، فه‌ڕه‌نسی و بریتانین).