ئه‌مریكا یارییه دزراوه‌كه‌ی سه‌دامی گه‌ڕانده‌وه
14 ساڵ پێش ئیستا دزرابوو
K24 - هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی 14 ساڵ به‌سه‌ر دزینیدا، ئه‌مڕۆ 3/9/2017 ئه‌مریكا، شه‌تره‌نجێكی دێرینیان بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كاروباری شوێنه‌وار و كلتوریی عێراق گێڕایه‌وه.
ئه‌و شه‌تره‌نجه له سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشووتری عێراق دزرابوو، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌سه‌ر په‌یجی بالیۆزخانه‌كه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی شه‌تره‌نجه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "توانیمان پارچه‌یه‌كی شوێنه‌واریی عێراقی پاش دزرانی بۆ حكومه‌تی عیراق بگێڕینه‌وه، ئه‌و شه‌تره‌نجه له لایه‌ن سه‌دام حسێن به‌كارده‌هێنراو ساڵی 2003 دزرابوو".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه "نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكی توانیوویانه سه‌ركه‌وتووبن له گێڕانه‌وه‌ی شه‌تره‌نجه‌كه‌ی سه‌دام و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پابه‌نده به گێڕانه‌وه‌ی پارچه شوێنه‌واره دزراوه‌كانی عێراق".
به‌ڵام ئاشكرایان نه‌كردووه كه چ كه‌س و لایه‌نێك ئه‌و شه‌تره‌نجه‌ی سه‌دامیان دزیوه.