132 كەس لەكاتی سەردانی حەج مادەی ھۆشبەریان پێگیرا
بە فەرمی زانیاری لەوبارەوە بڵاودەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
لەكاتی سەردانیكردنی حەج 132 كەس لە ئێران مادەی ھۆشبەریان پێگراوە و دەستگیركراون.
ئەسەدوڵڵا ھادی نەژاد، جێگری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادەی ھۆشبەر، بە ئاژانسی ھەواڵی میزانی سەر بە وەزارەتی دادی ئێرانی راگەیاندووە، لەوكاتەی بەرەو حەج بەڕێدەكەوتن، 132 كەس مادەی ھۆشبەریان پێبوو لە فڕۆكەخانەكانی ئێران دەستگیركران.
روونیكردەوە، لەو 132 كەسە 92 لە رەگەزی نێر بوون و 40 یشیان لە رەگەزی مێ بوون.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەكان ئەمساڵ 74 ھەزار و 215 حاجی ئێرانی سەردانی مەككەیان كردووە.