كورد هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیا شیعییه‌كان به جدی وه‌رده‌گرێ
خه‌لیل ئیبراهیم: هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌كردووه

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتیكی رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی، كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، كورد هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیان به هه‌ند وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێن "رێگه‌ناده‌ین ریفراندۆم له پاریزگای كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت" و پێشمه‌رگه به جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له زاری خه‌لیل ئیبراهیم، سه‌ركرده‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستان، خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌كردووه‌و هه‌موو پێشبینییه‌كی به‌رچاو گرتووه، به‌ڵام رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان كورد و عه‌ره‌بی به دوور زانیوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئاماده‌كاریی بۆ ریفراندۆم كردووه‌و ئه‌وه مافی گه‌لی كوردستانه كه موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆیان بكه‌ن و هیچ گوومانێكی له‌و بڕیاره نییه".
به‌ڵام قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له نوێژی جه‌ژندا گوتبووی "ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركووك پرسێكی مه‌ترسیداره‌و پێویسته هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی و روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره هه‌بێت، ئه‌وه سه‌رپێچی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كانه و بێگوومان به قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كاردانه‌وه‌ش ده‌بێت".
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووكیش بۆ پاراستنی ره‌وشی پاریزگاكه ئاماده‌كارییان كردووه‌و رێگه له هه‌ر هه‌وڵێكی تیكدانی ره‌وشی شاره‌كه ده‌گرن ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵ بدات بیشێوێنێت.