مزگەوتی گەورەی رەققە کۆنتڕۆڵکرا

ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە پێشڕەویدان

K24 - ھەولێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشكرای كرد، پێشڕەوییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیك (ھەسەدە) لە رەققە بەردەوامن و دوای کۆنتڕۆڵکردنی گەڕەکی رەققەی کۆن، توانییان مزگەوتی گەورەی رەققە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

هەسەدە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پێشڕەوی بەرچاوی لە رەققە کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی رابردوو شەڕڤانانی هەسەدە چوونە نێو رەققە و تا ئێستا زیاتر 65% شارەکەیان لە بندەستی داعش دەرهێناوە.

رۆژی 6 حوزەیران ھێزەكانی سووریای دیموكرات بە پشتیوانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوەندی رەققەی دەستپێكرد.

ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فورات" بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوی ناوچەكانی سنووری رەققە رۆژی 5 تشرینی دووەمی 2016 دەستیپێكرد و ھێزەكانی سوریای دیموكرات لە سێ قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە، ناوچەیەكی زۆریان لە دەوروبەری رەققەیان كۆنترۆڵكرد، دواتر لە 21 ئاداری 2017 ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شارۆچكەی تەبقە لە رۆژئاوای شاری رەققە دەستیپێكرد و رۆژی 11 ئایاری 2017 تەبقە لەلایەن ھێزەكانی سووریای دیموكرات كۆنترۆڵكرایەوە.