نه‌وت 54 دۆلاری تێپه‌ڕاند
دوای مانگێك ئاستێكی بەرزی تۆماركرد
K24 - ھەولێر
نرخی نه‌وت دوای یه‌ك مانگ ئاستێكی به‌رزی تۆمار كرد و گه‌یشته سه‌روی 50 دولاری ئه‌مریكی و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر بوونی خواست له سه‌ر نه‌وت له بازاڕه‌كان و دووباره به‌كارخستنه‌وه‌ی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی كه‌نداوی ئه‌مریكا.
لە دوایین ئالوگۆڕدا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت، له بازاڕه جیهانییه‌كاندا گه‌یشته 54 دولار و 11 سەنت، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش گه‌یشته 49 دولار و 23 سه‌نت.