ترەمپ پلانی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت

سەرۆكی ئەمریكا وردەكارییەكان ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە ماوەی دوو ھەفتەی داھاتوو، وردەكاری گرنگ دەرباره‌ی پلانی چاكسازی باج دەخاتەڕوو.

دوای چەندین مانگ گفتوگۆ لەنێوان ئیدارەی ترەمپ و كۆنگرێس، لە كۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە ئامادەكاری بۆ راگەیاندنی وردەكاری نوێ دەكات، دەرباره‌ی ئەو پلانە چاكسازییەی لەسەر باج دایناوە.

ترەمپ، پێشووتر و بەر لە دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا، زانیاری لەسەر ئەم پلانە دابوو، كە مەبەست لێی ئاسانكردنی یاسای باجی ئەمریكی و سووكردنی باج له‌سەر چینی مامناوەندە.

ترەمپ لە گوتارێكدا ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەی دوو ھەفتەی داھاتوو دەست بە ئامادەكارییەكانی كاركردن لەسەر وردەكاری پلانە دارێژراوەكە دەكەن لەگەڵ كۆنگرێس و ئامانجی ترەمپ لەم پلانە، رازیكردنی دیموكراتەكانە بەوەی كە تاچەند ئەو دەیەوێت یاسای باج ئاسان بكات.