هه‌سه‌ده گه‌يشته ده‌روازه‌كانى دێره‌زوور
گه‌رده‌لوولى جزيره داعش له دێره‌زوور ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، يهكينهكانيان گه‌يشتوونه‌ته ناوچه‌ى پشه‌سازى دێره‌زوور كه چه‌ند كيلۆمه‌ترێك له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ندى شاره‌كه‌وه دووره.
دوێنێ شه‌ممه 9ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى دێره‌زوورى راگه‌ياند.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له راگه‌ياندنى ئۆپراسيۆنه‌كه هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات گه‌يشتنه ناوچه‌ى پيشه‌سازى خۆرهه‌ڵاتى دێره‌زوور.
هه‌سه‌ده ناوى له ئۆپراسيۆنه‌كه ناوه گه‌رده‌لوولى جزيره و له ميانه‌يدا له باكوور و خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى دێرزوورى هه‌ڵكه‌وتوو له نزيك سنوورى عێراق شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش ده‌كات.
به‌م پێشڕهوييهى هه‌سه‌ده، يهكينهكانيان له دوورى 15 كيلۆمه‌تر له سوپاى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانى سووپاى سووريا گيرساونه‌ته‌وه، كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه چه‌كدارانى داعش گه‌مارۆيان خستبووه سه‌ريان.
دوێنێ شه‌ممه هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش له به‌ياننامه‌يه‌كدا خۆشحاڵى خۆى بۆ ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى گه‌رده‌لوولى جزيره ده‌ربڕى و راشيگه‌ياند، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له دابينكردنى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى و ئاڵوگۆڕى زانيارى هه‌واڵگرى له‌گه‌ڵ يه‌كينه‌كانى هه‌سه‌ده به مه‌به‌ستى رزگاركردنى ته‌واوى دێرزوور.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز