ناتۆ: كۆرياى باكوور هه‌ڕه‌شه‌يه له‌سه‌ر جيهان
پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به يه‌كگرتوويى وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى كۆرياى باكوور بداته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى گشتى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، ينس ستولتنبێرگ رايگه‌ياند، تاقيكردنه‌وه مووشه‌كى و ناووكييه‌كانى كۆرياى باكوور هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ته‌واوى جيهان.
ستولتنبێرگ راشيگه‌ياند، پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به يه‌كگرتوويى وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى كۆرياى باكوور بداته‌وه.
له لێدوانێكيدا بۆ كه‌ناڵى بى بى سى بريتانى سكرتێرى ناتۆ گوتى: ره‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى كۆرياى باكوور هه‌ڕه‌شه‌يه له‌سه‌ر جيهان و پێويسته جيهان به يه‌كگرتوويى وه‌ڵامى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بداته‌وه و هه‌وڵبدات بيۆنگ يانگ تاقيكردنه‌وه ناووكييه‌كانى رابگرێت و چيديكه بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى پێشێل نه‌كات.
ستولتنبێرگ به پێويستيشى زانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى فشارى زياتر بخاته سه‌ر كۆرياى باكوور بۆ ئه‌وه‌ى كۆتايى به پرۆگرامى ناووكيى وڵاته‌كه‌ى بهێنێت.
ئه‌م لێدوانه‌ى سكرتێرى ناتۆ دواى ئه‌وه دێت له 3ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017، كۆرياى باكوور بۆمبێكى هايدرۆجينى تاقيكرده‌وه، كه ده‌توانرێت له رێگه‌ى مووشه‌كى باليستييهوه ئاراسته بكرێت.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستى