ئیبراهیم جه‌عفه‌ری: شه‌ڕ له نێوان به‌غدا و هه‌رێم روونادات
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری: شه‌ڕ له نێوان به‌غدا و هه‌رێم روونادات
K24 - هه‌وڵێر:
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ره‌تیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له 25/9/2017 رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كداری، له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان رووبدات و گوتوویه‌تی: "شه‌ڕكردن له نێوان عێراقییه‌كاندا هێڵی سووره".
له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری بی بی سی، جه‌عفه‌ری بێ ئه‌وه‌ی سرووشتی ئه‌و جێگره‌وانه باس بكات كه به‌غدا به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان په‌نایان بۆ ده‌بات گوتوویه‌تی: "حكومه‌تی عێراقی ده‌قه‌كانی ده‌ستوور ده‌كاته بنه‌ما و ئه‌و سكاڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی په‌راوێزخستنیان له لایه‌ن به‌غداوه هه‌یانه، هاوبه‌شه و هیچ ریگایه‌كی چاره‌سه‌ر نییه جگه له گفتوگۆكردن له‌سه‌ریان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، خوازیاره ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ئێستای نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه نه‌بێت كه هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه دژی چه‌كدارانی داعش به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن له‌و ناوچانه‌ی تا ئیستا له ژێر كۆنترۆڵی داعشدان له عێراق".