"له‌سه‌ر ریفراندۆم هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ دژی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌درێت"
بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عیراق: گه‌لانی عێراق هیوادارن هه‌ڵوێستی سه‌رۆككۆماره‌كه‌یان له‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ببینن
K24 - هه‌ولێر:
نیازی معماری ئۆغڵو، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: "ئێستا گفتوگۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی واژۆ بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبكرێته‌وه‌و به‌هۆی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 14/9/2017 بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنێكی عێراقی گووتی: "سه‌رۆككۆمار، سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كانه، سوێندی خواردووه، ئێستا قسه له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ لێپرسینه‌وه‌ی ده‌كرێت، چونكه گه‌لانی عێراق هیوادارن هه‌ڵوێستی سه‌رۆككۆماره‌كه‌یان له‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ببینن".