داعش باشووری عێراقی خه‌ڵتانی خوێن كرد
20 كه‌سیان ئێرانین
K24 - هه‌ولیر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی پارێزگای زیقار، رایگه‌یاند: "به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه 176 هاووڵاتی سڤیل كه به‌شێكیان ئێرانین كوژراون و بریندار بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ش له كاتی په‌لاماری چه‌كدارانی داعشدا له خواردنگه‌یه‌ك و رێگای نێوان دوو پارێزگای باشووری عێراق كوژراون و بریندار بوون".
جاسم خالدی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندرووستی زیقار گوتوویه‌تی: "تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته 83 كه‌س و 93 بریندار. به‌شێك له قوربانییه‌كان ژن و منداڵن و حه‌وت هاووڵاتی ئێرانیشیان تێدایه كه پێنجیان منداڵن و یه‌كێكیشیان ژنێكی به ته‌مه‌نه و 13 كه‌سیشیان بریندارن".
پێشتر راگه‌یه‌نرابوو كه "ژماره‌ی كوژراوه‌كان 37 كه‌سن و هاووڵاتی ئێرانیشیان تێدایه".
رێكخراوی داعش له رێگه‌ی ئاژانسی ئه‌عماق به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاندووه.
ئه‌عماق رایگه‌یاند "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری (ئنغماسی) داعش هیرشیانكردووه‌ته سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك و به‌ربه‌ستێكی ئه‌منی شاره‌كه".
ئه‌وه یه‌كه‌مین هێرشی خوێناوی داعشه له باشووری عێراق، پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه زیانی زۆریان پێگه‌یه‌نرا و ناوچه‌یه‌كی فراوانیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا له ژێر ده‌ست ده‌رهێنان.