سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ریزبه‌ندی وڵاتانی ئۆپێك ده‌گۆڕێت
شیڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی: لە كوردستان بەردەوامی بە كارەكانمان دەدەین
K24 - ھەولێر
دووه‌م گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ناو رێكخراوی ئۆپێك كه عێراقه، له‌به‌رده‌م دابه‌شبوونێكی راسته‌قینه‌دایه، ئه‌وه‌ش هه‌م سه‌نگ و پێگه‌ی ئابووری و بازاڕ و وزه‌ی عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌میش ریزبه‌ندی ناو وڵاتانی ئۆپێك ده‌گۆڕێت و ئێران شوێنی عێراق ده‌گرێته‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش بێت، هه‌رێمی كوردستان له پێنج وڵاتی ناو رێكخراوی ئۆپێك یه‌ده‌گی نه‌وتی زیاتره، كۆمپانیاكانی نه‌وتیش، چاودێری ریفراندۆم ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌شیان دووپاتكردووەته‌وه كە ئه‌وان خه‌ریكی كاری خۆیان ده‌بن.