ئه‌دۆلف هیتله‌ر نهێنی ناكۆكی نێوان بایرن میونشن و شالكێیه
یارییه ئاگرینه‌كه‌ی بۆندزلیگا به‌ڕێوه‌یه

ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه یاریی لوتكه‌ی خولی ئه‌ڵمانی له میانی گه‌ڕی پێنجه‌م، شالكێ له یاریگه‌ی ڤێلتینس میوانداریی بایرن میونشن ده‌كات، ئه‌م یارییه به یه‌كێك له گرنگترین یارییه‌كانی مێژووی خولی ئه‌ڵمانی داده‌نرێت، به‌هۆی ئه‌و ناكۆكیه مێژووییه‌ی له نێوان هه‌ردوو یانه هه‌یه.
ئه‌دۆلف هیلته‌ر سه‌رۆكی پێشووی نازییه‌كان به هۆكاری ناكۆكی نێوان هانده‌رانی بایرن و شالكێ داده‌نرێت.
به‌پێی كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه هیتله‌ر یه‌كێك بووه له هانده‌ره‌كانى شالكێ، به‌ڵام هه‌ندێك باس له‌وه ده‌كه‌ن هانده‌ری یانه‌ی نۆرنبێرگ بووه و هه‌ندێكیش ده‌بێژن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به تۆپی پێ نه‌بووه و ته‌نیا ده‌نگۆیه.
ئه‌و بۆچوونانه‌ی ده‌ڵێن هیتله‌ر ڕق و كينه‌ى به‌رامبه‌ر بایرن هه‌بووه به‌هۆی یه‌هوودیه‌كانه‌وه بووه، كه له‌وكاته‌دا سه‌رۆك و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یانه باڤارییه‌كه یه‌هوودی بوونه.
هانده‌رانی بایرن میونشن به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هانده‌رانی شالكێ به‌هۆی به‌سترانه‌وه‌ی یانه‌كه به ئه‌دۆلف هیتله‌ر، به‌ڵام هانده‌رانی شالكێ شانازی به‌وه ناكه‌ن و به‌رده‌وام ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌دۆڵف هیتله‌ر، به ڕه‌سه‌ن نه‌مساوییه، سه‌رۆكی پێشووی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بووه و سه‌رۆكی حیزبی نه‌ته‌وه‌یی ره‌گه‌زپه‌رستی ئه‌ڵمانیا و حیزبی كرێكاران بووه و به‌شداریی له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كردووه، 30 نیسانی 1945 له ته‌مه‌نی 56 ساڵی كوژراوه و ده‌گوترێت به‌شێوه‌یه‌كی خۆكووژی كۆتایی به ژیانی خۆی ھێناوه.