ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی "سیاحی" قامیشلۆ روویدا

دوو كه‌س برینداربوونه‌

K24 - قامیشلۆ:

كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له‌ گه‌ڕه‌كی سیاحی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ قامیشلۆ، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌.

په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، ژنێك و منداڵێك له‌ ریزی بریندارانن.

له‌ ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌.