بارسێلۆنا له رازیكردنی ماركۆ ئاسێنسیۆ نزیك بۆته‌وه
بارسێلۆنا بۆ ئه‌م وه‌رزه له عوسمان دێمبلی بێهیوا بووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی عوسمان دێمبلی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ئاسێنسیۆ ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19 ئه‌یلوولی 2017، پێگه‌ی (داریۆ گۆڵ)ـی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا ناتوانێت به‌م پێكهاته‌ی ئێستا ناسناوه گه‌وره‌كانی ئه‌م وه‌رزه بباته‌وه، ترسیان له‌وه هه‌یه دێمبلی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی نه‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر ببینێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه به‌شێوه‌ی خواستن ماركۆ ئاسێنسیۆی ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید بگوازێته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بارسا هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی ئاسێنسیۆ ده‌ستپێكردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ئاسێنسیۆ حه‌زی له كه‌ش و هه‌وای كه‌ته‌لۆنیایه، به‌وپێیه‌ی وه‌رزی 2015 ـ 2016 یاری بۆ یانه‌ی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، كه كارگێرانی بارسا ده‌یانه‌وێت به گرێبه‌ستێكی گه‌وره ریال مه‌درید ناچار بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بن.
ماركۆ ئاسێنسیۆی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندی و ئیسپانییه، یاریزانێكی چه‌پانه، هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید تا هاوینی 2022.