رۆشنبیرانی باكووری كوردستان پاڵپشتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەكەن

"بە یەك دەنگی و تەبایی دەتوانن مافەكانی كورد بە دەست بێنن"

K24 - ئامەد

ژمارەیەكی زۆر لە رۆشنبیرانی باكووری كوردستان، پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی و رایدەگەیەنن، كورد دوژمنی ھیچ وڵات و نەتەوەیەك نییە، بۆیە دەبێ ئەو وڵاتانەی كورد بە دوژمن و مەترسی دەزانن ھەوڵوێستی خۆیان بەرامبەر كورد بگۆڕن، داواش لەلایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن یەكدەنگ و یەك ھەڵوێستن بن بۆ بەدەست ھێنانی مافە ڕەواكانی كورد و سەرخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.