"ھیچ کەسێك بۆی نییە لە بری گەلی کوردستان بڕیار لە داھاتووی کوردستان بدات"
ھاووڵاتیانی كوردستان بە جۆشوخرۆشەوە بەردەوامن لە بانگەشەی ریفراندۆم
K24 - سلێمانی
تادێ گوشارە دەرەکییه‌كان بۆ دواخستنی پرۆسەی ریفراندۆم له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بن، له به‌رامبه‌ریشدا رۆژ دوای رۆژ جۆش و خرۆشی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و داواكردنی مافی سه‌ربه‌خۆیی زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بەشێك لە سیاسی و رۆشنبیرانی عەرەب رایانوایه، ھیچ کەسێك بۆی نییە لە بری گەلی کوردستان بڕیار لە داھاتووی کوردستان بدات.