به‌ریتانیا به بایه‌خه‌وه سه‌یری رۆڵی پێشمه‌رگه ده‌كات
سه‌ردانی كوردستان‌م كرد و له نزیكه‌وه رۆڵی پێشمه‌رگه‌م بینی
K24 - نیویۆرك
بۆریس جۆنسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 له نیویۆركه‌وه ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگه‌یاند، به‌ریتانیا به‌گرنگییه‌وه له رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش ده‌ڕوانێت و هیوادارین به‌رده‌وام بێت.
جۆنسن گوتی: "به‌شانازییه‌وه ده‌یڵێم كه دوو ساڵ له‌مه‌به‌ر سه‌ردانی كوردستان‌م كرد و له نزیكه‌وه رۆڵی پێشمه‌رگه‌م بینی، له شكستپێهێنانی داعش و زۆر سوپاسی كوردم كرد له‌و رۆڵه‌ی هه‌یانبووه له‌و شه‌ڕه‌دا و زۆر گرنگیشه كه به‌رده‌وام بن".