فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق بۆردوومان ده‌كه‌ن
"هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریا به‌ره‌نگاری فڕۆكه‌كان بوونه‌ته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22/9/2017 ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند: "فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل، ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقیان بۆردوومان كردووه".
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووری بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزی به‌رگری ئاسمانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌نگاری هێرشه‌كه بوونه‌ته‌وه‌و مووشه‌كێكیان به ئاراسته‌ی مووشه‌كانی ئیسرائیل ته‌قاندووه.
به گوێره‌ی ڤیدیۆكه بۆردوومانه‌كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدراوه‌و هه‌ندێك له سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئیسرائیل و په‌یجه‌كانی سووریا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ناوچه‌یه‌كی نزیكی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق بۆردوومانكراوهو له ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانی سووریاوه دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كراوه.