مەحموود محەمەد: قۆناخی دوای ریفراندۆم بریتی دەبێ لە گفتوگۆی جیدی لەگەڵ بەغدا
"ھەموو لایەنە کوردستانییەکان بۆیان دەرکەوت کە ریفراندۆم پرۆسەیەکی جددییە بۆیە بە بەڵی دەنگ دەدەن"
K24 - ھەولێر
مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "هەموو لایەنە کوردستانییەکان بۆیان دەرکەوت کە ریفراندۆم پرۆسەیەکی جددییە بۆیە بە بەڵی دەنگ دەدەن".
گوتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەشدا: "قۆناخی دوای ریفراندۆم بریتی دەبێ لە گفتوگۆیەکی درێژ لەگەڵ بەغدا".