رۆیشتنی ئاسێنسیۆ له ریال مه‌درید خه‌ریكه ده‌بێته راستی
"ره‌نگه ئاسێنسیۆ به‌هۆی زێدان ـه‌وه به ده‌ردی مۆراتا بچێت"
میدیاكانی ئیسپانیا نیگه‌رانییه‌كانی ماركۆ ئاسێنسیۆی یاریزانی ریال مه‌درید بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و یاریزانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووخراوه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی ریال مه‌دریدی له فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27 ئه‌یلوولی 2017، پێگه‌ی Don Ballonـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی دانانی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ، ماركۆ ئاسێنسیۆ له زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید توڕه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماركۆ ئاسێنسیۆ باشترین ئاستی له‌و یارییانه پێشكه‌ش كردووه كه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریكردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ زێدان ئه‌م یاریزانه‌ی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ریز كردووه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی Don Ballonـی ئیسپانیا، ئه‌م یاریزانه به كورسی یه‌ده‌گ رازی نییه و هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی ریال مه‌دریدی له سه‌رۆكی یانه‌كه كردووه.
زێدان پێشتر له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه لای ئه‌و گاریس به‌یل له پێش ئاسێنسیۆیه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر بێت و زێدان مامه‌ڵه‌یه‌كی ژیرانه له‌گه‌ڵ ئاسێنسیۆ نه‌كات ره‌نگه به ده‌ردی ئالڤارۆ مۆراتا بچێت و به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه كۆچ بكات.
ئاسێنسیۆ، تەمەن 21 ساڵان، تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ مەدریدستا نوێ کردۆتەوە, نرخی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 350 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام پێرێز بۆ مانەوەی دەیەوێت ئەم بڕگەیە دەستکاری بکات و بیکاتە 500 ملیۆن یۆرۆ، جیا له‌وه‌ش ده‌یه‌وێت ماوەی ساڵکیش لە گرێبەستەکەی زیاد بکات و بیکاتە 2023 و مووچەی ساڵانەشی لە 3.5 بۆ 4.5 ملیۆن یۆرۆ زیاد بگات.