نێیمار لەم وەرزەدا جەنگی بەدەستھێنانی ئهم 6 ناسناوە دەکات
بۆ بردنهوهی تۆپی زێرین پێویستی بهم ناسناوانه ههیه
نێیمار داسێلڤای بڕازیلی، لە ھاوینی ڕابردوو لە شەقەی باڵیداو پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەو کرد، به گوێرهی بۆچوونی زۆرینهی میدیاكان نێیمار بارسێلۆنای لە پێناو دەربازبوون لە چنگی مێسی جێھێشت، نیمۆ دووركهوتنهوهی له مێسی به باشترین بژارده بۆ بردنهوهی خهڵاتی تۆپی زێرین زانیوه، له ئێستاشدا نێیمار بۆ ئهم ئهم وهرزه ههوڵ بۆ دهستخستنی ئهوم 6 ناسناوه دهدات.
1ـ گۆڵکەری مێژووی لیگا وەن لە یەکەم وەرزیدا: ئهمه سەرەتای خەونەکانیەتی، ئەگەر نێیمار لەیەکەم وەرزیدا توانی ژمارەی پێوانەی بشکێنێ و زۆرترین گۆڵ لە یەکەم وەرزیدا تۆمار بکات، دهتوانێت ریكۆردی وهرزی 1970 ـ 1971ـی یاریزانی مارسێلیا (جۆزێب سکۆبلار) بشكێنێت كه توانی 44 گۆڵ تۆمار بکات کە ٤٦ ساڵە ئەم ریکۆردە نەشکێنراوە.
2ـ زۆرترین پاسی یەکلای کەرەوە لە یەک وەرزدا: لە خولی فڕەنسی دی ماریای ھاویانهی خاوەنی زۆرترین ئەسێستە بە 18 پاس لە وەزری 2015 ـ 2016، کەچی نێیمار تا ئێستا لەگەڵ یانه پاریسییەکه خاوەنی 4 پاسی یەکلاکەرەوەیە.
3- گۆڵ تۆمارکردن لە ٩ یاریی بە دوای یەکدا: لە لیگا وەن ئێبڕاھیمۆڤیچ و ھالیلۆدزیچ، ئەم دووانە توانیویانە ئەم کارە بکەن، نیمۆ لە سەرەتای دوو یاریی یەکەم گۆڵی تۆمار کرد دواتر لە زنجیرەکەدا پچڕا, کاتێک لە یاری سانتت ئیتیان گۆڵی پێ تۆمار نەکراو, گەڕایەوە خاڵ سەرەتا.
4- گۆڵکەری مێژووی ھەڵبژاردەی بڕازیل: دیارە ھەڵبژاردەی سامبا خاوەنی زۆرترین ناسناوی جامی جیھانیە و یەکێک لە ھۆکارەکانیش دەگەڕێتەو بۆ پێلێی ئەفسانەی سیلیساو کە گۆڵکەری مێژووی بڕازیلە بە 77 گۆڵ لە 92 یارییدا، کەچی نێیمار خاوەنی 52 گۆڵە تا ئێستا، بۆ ئهوهی ریكۆردهكهی پێلێ بشكێنێت پێویستی به 25 گۆڵی دیکەیه تۆمار بکات.
5- تۆمارکردنی ھاتریک لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ: ھەر چەند لەگەڵ بارسێلۆنا تامی بردنەوەی جامە دوو گوێچکە گەورەکەی کردووە و گۆڵێکیشی تۆمار کردووە، بەڵام بۆ نێیمار ئەستەمە، چونکە تا ئێستا لەوەتەی ساڵی 1992 و پەیڕوکردنی ئەم شێوازە نوێیە لە چامپیۆنزلیگ ھیچ یاریزانێک ئەم کارەی پێ ئەنجام نەدراوە.
6- گۆڵکەری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا: ئەگەر بیەوێت نزیکبێت لە بردنەوەی تۆپی زێرین دەبێت ببیتە گۆڵکەری چامپیۆنزلیگ و بەربەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ببڕێت لە تۆمار کردنی گۆڵ.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم
