به ڤیدیۆ... به‌بێ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا گۆڵ بكه‌ن سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد
بارسێلۆنا به زه‌حمه‌ت به‌ربه‌ستی لیسبۆنای بڕی
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای برده‌وه و دیسان باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر یانه‌كانی پورتوگالدا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27 ئه‌یلوولی 2017، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆزێ ئه‌لڤالادی له پورتوگال، یانه‌ی لیسبۆنا میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی كرد.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م رووداوه ناخۆشه‌كه‌ی یانه‌ی لیسبۆنا ده‌ستی پێكرد، كاتێك له خوله‌كی 49 سبستیان كواتسی ئۆروگوایی گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵی به‌سوودی بارسێلۆنا ته‌واو بوو.
یانه‌ی بارسێلۆنا به 6 خاڵ شوێنی خۆی له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پته‌وتر كرد و له 18ـی مانگی داهاتوو سێیه‌مین یاری خۆی له چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به‌رامبه‌ر ئۆلمپیاكۆسی یۆنانی ده‌كات.